دۆلار تا کەی لەبەرزی دەبێت؟ بەغدا هەڵوێستی چییە؟
10:40 - 26/12/2024
زەمەن – ئابوری
ئەندامێکی
لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە
بازاڕەکاندا کاتییە و ئەگەر بەردەوامبێت هەڵوێستیان دەبێت.
لە لێدوانێکدا جەمال
کۆچەر ئاماژەی بەوە کردووە، لەگەڵ بانکی ناوەندی بە وردی چاودێریی نرخی دۆلار و
دراوەکانی دیکە لە بازاڕدا دەکەن، بەرزبوونەوەی ئەمجارەی نرخی دۆلار کاتییە و بەردەوام
نابێت.
دووپاتیشی
کردەوە، ئەگەر لە ماوەکانی داهاتوودا ئەم بەرزبوونەوەیە بەردەوامی هەبێت، ئەنجومەنی
نوێنەران هەڵوێستی دەبێت و پارێزگاری بانکی ناوەندی بانگهێشت دەکات.
ماوەی چەند
ڕۆژێکە نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا دەستی بە بەرزبوونەوە کردووە، بە جۆرێک نرخی ١٠٠
دۆلاری ئەمریکی ١٥٢ هەزار دیناری تێپەڕاندووە.