941 ئابوری

نرخى دۆلار و لیرەى سورى بەرزبوونەوە تمەنى ئێرانیش زیاتر دابەزى

06:35 - 29/12/2024

زەمەن - ئابورى

 

ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى دراو لە هەرێمى کوردستان نرخى لیرەى سورى و دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبوونەوە، نرخى تمەنى ئێرانیش بەرامبەر دۆلار دابەزە.

 

لە داخستنى بازاڕ 100 دۆلار بە 151,500 دینار مامەڵەى پێوەکرا، لەکردنەوەى بازاڕ 100 دۆلار بە 151,350دیناربوو.

 

هەروەها ئەمڕۆ نرخى یەک ملیۆن لیرەى سورى بۆ 175 هەزار دینارى عێراقى دابەزى، لەکاتێکدا لە نیوەى ئەم مانگەدا یەک ملیۆن لیرەى سورى بەرامبەر 700 هەزار دینار بوو.

 

هاوکات تمەنى ئیرانیش نزمترین ئاستى لە مێژوودا تۆمارکرد و 100 دۆلار بە هەشت ملیۆن و 340 هەزار تمەن مامەڵەى پێوەکرا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن