نرخی دینار بەرزبووەوە دۆلار و تمەن و لیرەی سوری دابەزین
06:13 - 26/12/2024
زەمەن - ئابوری
ئێوارەی ئەمڕۆ لە داخستنی بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان نرخی دینار بەرزبووەوە، لە بەرامبەردا نرخی دۆلار و تمەن و لیرەی سوری دابەزین.
بەگوێرەی نرخەکان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی، لە داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 150,700 دینار مامەڵەی پێوەکراوە، هەروەها 100 دۆلار بۆ هەشت ملیۆن و 100 هەزار دینار بەرزبووەتەوە و یەک ملیۆن لیرەی سوریش بۆ 280 هەزار دینار دابەزیوە.
ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق 295 ملیۆن دۆلاری خستووەتەڕوو، 19 ملیۆن و 400 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.