بۆ یەکەمجار لە سوریا پۆستێکى باڵا درا بە ژنێک
07:18 - 30/12/2024
زەمەن - ئابورى
ئەمڕۆ حکومەتیى راگوزەرى سوریا، بۆ یەکەمجار ژنێکى بە پارێزگارى بانکیى ناوەندیى وڵاتەکە دەستنیشانکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، حکومەتى راگوزەرى سوریا بڕیاریدا، پۆستى پارێزگارى بانکى ناوەندیى سوریا دەستبەکاربێتەوە، بۆ پڕکردنەوەى پۆستەکەش، میسا سابرینى دەستنیشانکرد کە خاوەنی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرایە لە ژمێریاریدا.
شایەنى باسە، ئەمە یەکەمجارە ژنێک لە سوریا ئەو پۆستە وەردەگرێت.
لەماوەی چەند رۆژی رابردووشدا، حکومەتی ئێستای سوریا عائیشە دبسیان بە پۆستی بەرپرسی نوسینگەی کاروباری ژنان دیاریکرد، کە عائیشە بووە یەکەم ژن لە حکومەتی نوێی سوریادا پۆستێکی فەرمی هەبێت و لەئێستاشدا میساء دووەم ژنە پۆستێکی فەرمی وڵاتەکەی پێبدرێت.