لە مانگى 10وە عێراق پارەیەکى خەرجکردووە حکومەتى هەرێم تا ئێستا دابەشینەکردووە
06:33 - 22/12/2024
زەمەن - کوردستانى
سۆران عومەر ئەندامى پەرلەمانى عێراق دەڵێت، لە 8ى تشرینى یەکەمى 2024ەوە عێراق پارەى کارمەند و پەرستارەکانى هەڵمەتى سورێژەى ناردووە بەڵام حکومەتى هەرێم تا ئێستا پارەکەى نەداونەتێ.
سۆران عومەر لە فەیسبوکى خۆى نووسیویەتى، لە 8ى تشرینى یەکەمى 2024ەوە وەزارەتی دارایی عێراق بەنوسراوی ژمارە (١٩٠٦٧٧) بڕی نۆ ملیارو 90 ملیۆن دیناری ڕەوانەی هەرێم کردووە بۆ ئەو لیژنانەی تەندروستی پارێزگاکانی هەرێم کە هەڵمەتی کوتانی سورێژەیان ئەنجام داوە، تاکو ئێستە هەرێم پارەکەی دابەش نەکردووە بەسەر ئەو کارمەندو پەرستارانەدا.