12وتار

ئەمەریکیەکان لە گەڵ جۆلانی کۆبوونەوە

12/21/2024 5:28:00 PM
مەهدی کاوانی

کۆبوونەوەکە دوێنێ و لە دەرەوەی چاوی کامێڕا بوو ، لە جولانی و سێ دبلۆماتکارە ئەمەریکیەکە بەولاوە کەسی تر تیایا بەشدار نەبوون .
دواتر ھەندێ زانیاری لێرەو لەوێ بە دەر کەوتن وەک بگوترێ :
١- تا حکومەتی دادێی سوریا تەشکیل نەبێ ، قسە لە سەر خروقاتی ئیسرایل ناکرێ .
٢- بە گوێرەی لێدوانی سیناتۆرەکی کۆماری ، ھەردوو بەڕێوەبەرایەتی نوێی ترامپ درێژکراوەی بەڕێوەبەرایەتی ئێستای ئەمەریکی دەبێت لە سەر سوریا  ، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی تڕەمپ زیاتر داکۆکی لە ئیسرایل دەکات .
٣- ئەمەریکا بە ناڕاستەو خۆ داوا پێشتریەکەی کە دەکاتە بە بارمتەگرتنی جۆلانی ستراندیتەوە واتە بۆ لەمەو دوا جولانی ناوەکەی وەک موحەمەد جۆلانی گۆڕدراوە بە ئەحمەد شەرع و ھەر بەو ناوەش مامەلەی لە گەڵدا دەکرێ واتە ئەو ناوە دەناو لیستی تیڕۆڕدا نیە بەڵام بەرەی شام دەناو دایە .
٤- دەبێ حکومەتی تەشکیل کراو ، ھەموو ڕەنگەکانی تیا بێت و ئەحمەد شەڕعیش بە کردار شتەکان بکات نەک بەس بە قسەکردن .
٥- ھەلبەتە شتی شاراوەش دەناو لێدوانەکانی ھەردو لادا ھەبووە وەک :
حکومەتی ئەمەریکا پابەند دەبێ ھەر ھەموو نەیارە ئایدۆلۆجیەکانی موحەمەد شەرع سەرکوت بکات و بە ڕێگای خۆی لە ناویان بەرێت .
٦- قسەو باسی وەھاش لە گۆڕێیە کە لیژنەیەکی چەندەھا کەسی بە ھەموو ڕەنگەکان واتە بە کوردو مەسیحیەکان و دورزیەکان و عەلەویەکان و ھەوادارانی جولانی دەناودابێت بۆ سەرپەرشتی کردنی ئەو بوارە نا ئاسایەی ئێستای تورکیا بە مەرجێ کەسەکان سوری بن و فەرمانەکانیشیان جێبەجێ بکرێ .
٧- وەک باس دەکرێ کارو کاردانەوەکانی ئەحمەد شەڕع بە ڕاوێژکاری ئەمەریکیەکانەوە دەبێت نەوەکا ئەم و ئەو کارتێکردنیان ، فەرزبکەن .
٨- دیسان دەبێ حکومەتی ئەمەریکی ئامادەباشی خۆی نیشاندا بۆ خۆ ڕزگار کردنی ئەحمەد شەرع لە ئەو کەس و لایەنانەی کە گیرو گرفت بۆ ی دروست دەکەن بە ھی ناو بەرەی شامیش .
٩- بە کورتی و کرمانجی دەبێ حکومەتی داھاتووی سوریا فرە رەنگ و بە سەرکردایەتی ئەحمەد شەڕعو بە ڕاوێژی ئەمەریکیەکان و کەسی ترەوە نەبێ .
١٠- ئەو زانیاریانە لە خۆمەوە باسی لێوە ناکەم بەلکو لە ناو ئەو زانیارە دزە پێکراوانە وەرم گرتووە .  زانیاریەکانیش  کوردی نینە .
١١- ئەگەر ھات و ئەو ئاماژانەی سەرەوە ، گواسترایەوە بۆ واری کرداری کە دەکاتە ئەوەی نابێ حکومەتی داھاتووی سوریا چ وەک کەسی یان گروپی و ئدی و ئیدی بکەونە دەرەوەی ئاماژەکانی سەرەوە و بە دوایەوە گەمارۆی ئابووری لە سەر سوریا ھەڵدەگیرێ و کاری بونیات نانەوەش دەس پێ دەکات .
١٢- ئەوەی دەمێنێتەوە چ بۆ حکومەتی تورکی و ملیشیا کانی لە ئایندەی حوکمی سوریا دمینێتەوە ، پەرچە کرداریان چی و چی دەبێت و دەتوانن بە پێچەوانەی دانانەکانی ئەمەریکی ، کارو کاردانەوە بکەن ، با چاوەڕوان بین .
مەھدی کاوانی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن