60 کوردستان

مەزڵوم عەبدی: فیدراڵیمان لە سوریا ناوێت بەڵکو لامەرکەزیمان دەوێت

12:03 - 22/12/2024

زەمەن – کوردستانی

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت: ئێمە لە سوریا حوکمی فیدراڵیمان ناوێت، بەڵکو ئیدارەی خۆسەر و حوکمی لامەرکەزیمان دەوێت.

لەنوێترین لێدوانێکدا مەزڵوم کۆبانێ ئاماژەی بەوە کرد، هەسەدە بەشێک نین لە پارتی کرێکارانی کوردستان و پەیوەندییان لەگەڵیاندا نییە.

ئاماژەی بەوەش کرد، تورکیا هەمیشە تۆمەتباریان دەکات بەوەی دەبنە هەڕەشەی ئەمنی بۆسەر کۆبانێ، بۆیە پێشنیازیان کردووە و ئامادەن هیزەکانیان لە کۆبانێ بکشێننەوە بەو مەرجەی ئەمریکا خۆی چاودێریی شارەکە بکات.

وتیشی: مەترسی لەسەر کۆبانێ هەیە، هەڕەشە و هێرشەکانی تورکیا بەردەوامن، ئەوانیش لەگەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە گفتوگۆی بەردەوامدان، هاوکات لەگەڵ حکومەتی ناوخۆی دیمەشق گفتوگۆ دەکەن لەپێناو راگەیاندنی ئاگربەست لەو ناوچانە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن