بەپەلە.. وەزیری بەرگری ئیتاڵیا گەیشتە هەولێر
11:55 - 22/12/2024
زەمەن – هەرێمی كوردستان
میدیای سەرۆكایەتی هەرێم بڵاویكردەوە كە سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه
2024/12/22 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له گويدۆ كرۆسێتۆ، وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كرد.
بەگوێرەی میدیای سەرۆكایەتی هەرێم له كۆبونەوەكەدا په‌يوه‌ندييه‌كان و
هاريكاريى هاوبه‌شى سه‌ربازى و ئه‌منيى ئيتاڵيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان،
پشتگيرى و ڕۆڵى هێزه‌كانى ئيتاڵيا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، دۆخى عێراق و
هه‌رێمى كوردستان و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش، تاوتوێ كران.
نێچيرڤان
بارزانى، سوپاس و پێزانينی بۆ پشتگيرى و هاوكاريى ئيتاڵيا بۆ عێراق و هه‌رێمى
كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تايبه‌تى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و تێكشكاندنى
داعشدا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى
زياتر به هاريكاريى هاوبه‌ش و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه وه‌زيرى به‌رگريى
ئيتاڵيا جه‌ختى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى وه‌ك هاوبه‌شێكى گرنگ، به بايه‌خه‌وه له
په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌وه‌ش له
هه‌موو بواره‌كاندا له پشتگيرى و هاوكاريييهكانى به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها
ستايشى ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ى له شه‌ڕى دژى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا كرد و ڕۆڵ و پێگه‌ى
هه‌رێمى كوردستانى له ناوچه‌كه‌دا به‌زر نرخاند.
هه‌ردوولا باسيان له جموجووڵ و هه‌وڵه‌كانى خۆڕێكخستنهوهى داعش كرد و
هاواڕا بوون كه هێشتا مهترسييهكى ڕاستهقينهيه و هه‌ڕه‌شه له ئاسايش و سهقامگيريى
عێراق و سووريا و ناوچه‌كه ده‌كات، بۆيه به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێودهوڵهتييان
بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به پێويست زانى، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرنگيى تێوهنهگلانى
عێراق له كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه، كرده‌وه.
دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه، به‌تايبه‌تى گۆڕانكارييه‌كانى سووريا
و كاريگه‌رييه‌كانى له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى
كۆبوونه‌وه‌كه بوو.