84 کوردستان

دادگای کارگێڕی بەغدا هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوکی ڕەتکردەوە

01:05 - 26/12/2024

زەمەن – کەرکوک

دادگای کارگێڕی بەغداهەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوکی ڕەتکردەوە و دەڵێت: ئەو کەسەی سکاڵاکەی تۆمار کردووە خاوەن ماف نییە.

لەماوەی ڕابردوودا، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە قەوارەی غەمیس خەنجەرە، سکاڵای لەسەر مەرسومی کۆماریی سەرۆککۆمار تۆمار کردوە بۆ دەستبەکاربوونی رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک.

سکاڵاکار دەڵێت: راکان جبوری سەرۆکی بەتەمەنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکە و بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کە لە هۆتێل رەشیدی بەغدا بووە ئەوان ئاگادار نەکراونەتەوە.

دەشڵێت: هەڵبژاردنی ئەنجومەن و پارێزگار پێشلکردنی یاسای هەموارکراوی ئەنجومەنی پارێزگاکانە.

بەڵام دادگای کارگێری دەڵێت: سکالار خاوەن ماف نیە و رەگەزی ڕکابەرێتی (خسومەی) نییە هیچ بەڵگەیەکی قانونی پێ نیە، بۆیە داگا داواکەی رەتکردەوە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن