نرخى دۆلار بەردەوامە لە دابەزین و لیرەى سوریش بەرزبووەوە
08:15 - 06/01/2025
زەمەن - ئابورى
ئێوارەى ئەمڕۆ لە داخستنى بازاڕ نرخى دۆلار دابەزى و لیرەى سوریش بەرزبووەوە.
بەگوێرەى نرخەکان لە بازاڕى دۆلارەکەى سلێمانى، لە داخستنى بازاڕ 100 دۆلار بە 150,550 دینار مامەڵەى پێوەکراوە، لەکاتێکدا لە کردنەوەى بازاڕ 100 دۆلار بەرامبەر 151،100 دینار بووە.
هاوکات نرخى یەک ملیۆن لیرەى سورى لە داخستنى بازاڕ بە 171 هەزار دینار مامەڵەى پێوەکراوە، لە کردنەوەى بازاڕ یەک ملیۆن لیرەى سورى بەرامبەر 166 هەزار دینار بووە.