روونکردنەوەیەک لە وەزارەتى دارایى عێراقەوە لەبارەى تەیف سامى
09:39 - 01/02/2025
زەمەن - عێراقى
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رەتیدەکاتەوە كه گوایه وه‌زیری دارایی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌جێهێشتبێت.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق به‌شداری سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان كردووه به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ڕێگه‌چاره‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و پاراستنی مافی سه‌رجه‌م هاووڵاتییان به پێی ڕێكاره یاسایی و داراییه‌كان.
ئەوەشى راگەیاندووە، ته‌یف سامی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستاندا كردووه كه فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌رپه‌رشتی كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ته‌یف سامی له دوای كۆبوونه‌وه‌كه به پێویستی زانیوه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و به‌وپه‌ڕی تواناوه وردبینی له لیست و تێچووی ساڵانه و مانگانه و هه‌نگاوه‌كانی هه‌مواری پێویست بكرێت.
وه‌زاره‌ته‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، لیژنه هاوبه‌شه‌كان به سه‌رپه‌رشتیی ته‌یف سامی له به‌یانی ئه‌مڕۆوه تاوه‌كوو دره‌نگانی ئه‌م ئێواره له كۆبوونه‌وه‌دان به‌مه‌به‌ستی وردبینی له زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به مووچه‌ی خانه‌نشینانی شارستانی و گرێبه‌سته‌كان و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی دروست خه‌رج بكرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق داواشی له سه‌رجه‌م ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان كردووه له بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان ورد بن و زانیارییه‌كان له سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان وه‌ربگرن و خۆیان له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست به دوور بگرن كه ده‌بێته هۆی ورووژاندنی ڕایگشتی.