18 عیراق

بەپەلە.. پەرلەمان هەمواری یاسای بودجەی گشتی پەسەندکرد، کە کێشەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم چارەسەر دەکات

03:35 - 02/02/2025

زەمەن _ عێراقی

 

 کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکرد و  بڕیارە دەنگ بە چەند پڕۆژە یاسایەک بدرێت.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢ی شوباتی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی نوێنەری عێراق، بۆ دەنگدان بەچەند پڕۆژە یاسایەک و هەمواری چەند یاسایەک کۆبووەوە کە گرنگترینیان ئەمانەن: (هەمواری بودجەی گشتیی فیدراڵی و  ماددەی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان).

هاوکات، ڕۆژی ٣١ی مانگی ڕابردوو، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کۆبووەوە، دوای کۆبوونەوەش ڕێککەوتن لەسەر تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە وەک ئەوەی لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە هاتووە.

لەمبارەیەوە ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، سەرۆک وەزیران، داوای لە سەرۆک فراکسیۆنەکان کردووە دەنگ لەسەر ئەو هەموارە بدەن کە ئێستا لە پەرلەمانە و تەنیا دەنگدانی ماوە تاوەکوو دووبارە هەناردەی نەوتی هەرێم دەست پێ بکاتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن