دژەتیرۆرى یەکێتى: درۆنەکە ناوچەی بەشیرەوە ئاراستە کراوە
08:57 - 02/02/2025
زەمەن - کوردستانى
دژەتیرۆرى یەکێتى راگەیەندراوێکى لەبارەى هێرشەکەى ئەم ئێوارەیەى سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە کاتژمێر 07:05ی ئێوارەی ئەمڕۆ، هێرشێکی درۆنی خۆکوژ ئاراستەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرا، کە دەکەوێتە سنووری چەمچەماڵ، درۆنەکە لە ناوچەی بەشیرەوە ئاراستە کراوە.
دژەتیرۆرى یەکێتى راشیگەیاندووە، درۆنەکە لە ناوچەی بەشیرەوە ئاراستە کراوە و لەلایەن گرووپە میلیشیا و یاساشکێنەکانەوە جێبەجێ کراوە.
دەشڵێت، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدواوە نەبوو و کێڵگەکە و کۆمپانیای دانەغاز بە تەواوی پارێزراون.
هەروەها راشیگەیاندووە، دەزگا ئەمنییەکان دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتیان کە بە وردی بەدواداچوون بۆ ئەم پێشێلکارییە دەکەن و هەر زانیارییەکی نوێ لەم بارەیەوە ڕادەگەیەنرێت.