راگەیەندراوێک لە وەزارەتى سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەى هێرشەکەى سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر
08:07 - 02/02/2025
زەمەن - کوردستانى
وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، هێرشەکەى سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر بە درۆن ئەنجامدراوە.
وەزارەتەکە راشیگەیاندووە، کاتژمێر (7:05)ی ئێوارەی ئەمڕۆ هێرشێكی درۆنی كرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر، بێ ئەوەی هیچ زیانێك بە كێڵگەکە و کۆمپانیای دانە غاز بگەیەنرێت.
هەروەها دەڵێت، بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاساییە و پەستانی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا تا ئێستا ئاساییە و هەڵسەنگاندن بۆ زیانە مادییەکانی هێرشەکە دەكرێت.