بەپەلە.. ئیدارهی خۆسهر ههڵوێستی خۆی لهبارهی ههڵبژاردنی ئهحمهد شهرع به سهرۆكی سوریا ڕاگهیاند
03:27 - 02/02/2025
زەمەن _ کوردستانی
ئیدارەی خۆسەری سوریا، کۆبوونەوەکەی ڕۆژی چوارشەممەی دیمەشقی بە نایاسایی ناوبرد کە تێیدا ئەحمەد شەرع بوو بە سەرۆککۆماری سوریا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢ی شوباتی ٢٠٢٥، رێڤەبەریی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا راگەیێندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوە فراوانەکەی چوارشەممەی رابردووی دیمەشق بڵاوکردەوە کە تێیدا ئەحمەد شەرع بە سەرۆککۆمار دەستیشانکرا و، دەڵێ "کۆبوونەوەکە نایاسایی بوو
دەقی راگەیێندراوەکە:
لە سایەی ئەو گۆڕانکارییە خێرایانەی لە سووریا روودەدەن، لەدوای رووخانی رژێمی بەعس کە بە سەرکەوتنێکی گشتی بۆ هەموو گەلی سووریا بە هەموو چین و پێکهاتەکانیەوە دادەنرێت و، لەو کاتەی کە گەلی سووریا چاوەڕێی ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی نیشتمانیی سووری بوو بۆ ئامادەکاری و داڕشتنی دەستوورێکی گشتگیر و هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی، دەسەڵات لە دیمەشق کۆبوونەوەیەکی فراوانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە سەرکردەکانی گرووپە سوورییەکان ئەنجامدا و، لە ڕێگەیەوە چەند بڕیارێک دران، لەم چوارچێوەیەدا، ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری دیموکراتی هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، جەخت دەکەینەوە لەوەی؛ دەبوو بڕیارەکان لە چوارچێوەی کۆنگرەیەکی نیشتمانیدا بدرانایە، کە هەموو پێکهاتە و ئایین و توێژەکانی سووریای تێدا بەشداربوونایە، لەوانە ژنان و لاوان.
ئێمە لەکاتێکدا رەخنە لە کۆبوونەوەیەکی لەو شێوەیە دەگرین، بەتایبەتی کە لەنێو ئامادەبوواندا هەندێک کەسایەتیی هەن کە لەنێو لیستی تیرۆردان و دەستیان بە خوێنی گەلی سووریا سوورە، لە سەرووی هەموویانەوە ئەحمەد ئیحسان فەیاز هایس، ناسراو بە "ئەبو حاتم شەقرا" کە هەڤرین خەلەف، ئەمینداری گشتیی حیزبی سووریای داهاتووی کوشتووە، هەروەها محەممەد جاسم کە بە "ئەبو عەمشە" ناسراوە و چەندین تاوانی دژی گەلی سووریا ئەنجامداوە بەتایبەتی لە عەفرین. ئێمە جەخت دەکەینەوە لەوەی کۆبوونەوەیەکی لەو شێوەیە نایاساییە و دەربڕی ئەو هیوایانە نییە کە پێکهاتەکانی سووریا هەوڵی بۆ دەد