1162 کوردستان

زانیارى نوێ لەبارەى مووچە گەیشت

07:39 - 02/02/2025

زەمەن - کوردستانى

 

ئێوارەى ئەمڕۆ کارەکانی تیمی هاوبەشی وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان و عێراق، بەگوێرەى سەرچاوەیەک کە لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربووە، سبەینێ تەیف سامى، وەزیرى دارایى عێراق پارەى مووچە بۆ مانگى یەکى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان خەرجدەکات.

 

سەرچاوەکە راشیگەیاند، سبەینێ لە وەزارەتی دارایی عیراق وەفدی دارایی هەرێم لەگەڵ تەیف سامی کۆدەبنەوە و بە رەسمی یاداشتنامەی  نێوان هەردولا ئیمزا دەکرێت. 

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشى راگەیاند، تەیف سامی بە شاندى هەرێمی گوتووە، لە دوای واژۆکردنى یاداشتنامەکە، پارەی مووچەی مانگی یەک رەوانەی هەرێم دەکات و لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا، موچەی مانگی شوباتیش خەرج دەکات. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن