پێشەوا هەورامانی: چاومان لەوەیە مووچەی مانگی 12 چارەسەر بکرێت
06:49 - 02/02/2025
زەمەن - کوردستانى
پێشەوا هەورامانى گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چاومان لەوەیە مووچەی مانگی 12 چارەسەر بکرێت، لەبارەى پەسەندکردنى هەموارى یاساى بودجەى عێراقیش گوتى، قۆناغێکی گرنگە و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رێکاری پێویست دەگرێتەبەر بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت.
پێشەوا هەورامانى لەبارەى مانگرتنى مامۆستایانیش رایگەیاند، کەس وەکو سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان بەرگریی لە مافی مووچەی خەڵک نەکردووە، بەڵام بەشێک لە مانگرتووان کاندید دەبن بۆ پەرلەمان بۆیە مانیان گرتووە.
هەروەها راشیگەیاند، بەشێک لەوانەی مانیانگرتووە داوایان دەکرد لە بەغداد مووچە وەربگرن، بەشێکیشیان نوێنەری خەڵکی دژە کوردن.