91 کوردستان

دەستەی مافی مرۆڤ: نوێنەرى مامۆستایانى گرێبەست دەستگیرنەکراوە

07:47 - 02/02/2025

زەمەن - کوردستانى

 

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ راگەیەندراوێکى بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ لە میدیاکانەوە هەواڵى دەستگیرکردنى عەلى رەئوف نوێنەرى گشتیى مامۆستایانى گرێبەست بەشێوەیەکى بەرفراوان بڵاوکرایەوە دواتر خۆیشى هەواڵەکەى پشتڕاستکردەوە، دەشڵێت، بەڵام بەدواداچوونمان بۆکردووە ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە و ئاسایشى هەولێر دەستگیرى نەکردووە.

 

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئاسایشی هەولێر پێیان گوتووین هیچ کەسێک بە ناوی (عەلی رەئوف) لەسەر بابەتی خۆپێشاندان لای ئەوان دەستگیر نەکراوە.

دەشڵێت، تیمێکیان پرسیاریان لە ئاسایش کردووە لەسەر دەستگیرکردنی ئەو نوێنەرەی مامۆستایان و رێگریی لە خۆپێشاندان، بەڵام ئەوان گوتوویانە، هیچ رێگرییەک نەبووە و مامەڵەی گونجاویان لەگەڵ کراوە.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەستەی مافی مرۆڤ بەدواداچوون بۆ راستیی رووداوەکان دەکات و بەهیچ جۆرێک سڵ ناکاتەوە بۆ داکۆکیکردن لە مافی هاووڵاتییان بە گشتی لە هەر کوێ بن و لە کوێ پێویست بێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن