زانیاری لە بارەی سەردانی قوباد تاڵەبانی بۆلای مانگرتوان
12:16 - 09/02/2025
زەمەن - سلێمانی
سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ قوباد تاڵەبانی چوه‌ته خێمه‌ی مانگرتوانی سلێمانی له‌كاتێكدا به‌شێك له
مامۆستایان هێشتا خه‌وتون و هه‌ڵنه‌ستابون.
بەپێی ئەو
زانیاریانەی "زەمەن" دەستی كەوتووە" قوباد تاڵەبانی لە ژێر خێمەی مانگرتووان
گفتوگۆی لە گەڵ چەند مانگرتوویەك كردووەو پشتیوانی خۆی بۆ ده‌ربڕیون، ئامانج لە
سەردانەكەشی بۆ هەواڵ پرسین لە تەندروستی مانگرتوان و گوێگرتن لە داواکارییەکانیان
بووە".
یەكیك لە و
مانگرتووانە بە ناوی پاكیزە حەمە كەریم كە گفتوگۆی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی كردووە بە
"زەمەن"ی وت" گفتوگۆی لەگەڵ كردم و وتی سەرماتە وتم بەڵێ " ده‌ستكێش و ملپێچه‌كه‌ی خۆی دامێ"..
ماوه‌ی 13 رۆژه
12 مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر له سلێمانی مانیان له خواردن و خواردنه‌وه گرتوه و
داوای موچه و باشكردنی دۆخی ژیانیان ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆش بۆ پشتیوانی له داوای ئه‌و
مانگرتوانه ده‌یان موچه‌خۆر له سلێمانیه‌وه به پاس به‌ڕێكه‌وتن بۆ شاری هه‌ولێر.