ڕەشنوسی دەستوری سوریا ئامادەكراو ناوی دەوڵەت کۆماری عەرەبیی سووریایە و ناگۆڕدرێت
03:11 - 13/03/2025
زەمەن - ناوچەیی
ڕەشنوسی دەستوری
ئاڕاستەی ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر كرد و بەگوێرەی دەستورە نوێكە،
قۆناغی ڕاگوزەر پێنج ساڵ دەبێت و دەوڵەت پابەندە بە پاراستنی یەکڕیزی خاک و گەل.
ئەمڕۆ پێنجشەممە
ڕەشنوسی دەستویان ڕادەستی ئەحمەد شەرع كرد و لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، "لیژنەکە
دەستوری بەسەر پێشەکییەک و چوار بابەتدا دابەشکردوە، بەبێ ئەوەی هیچ گۆڕانکارییەک
لە بابەتی بڕگە گشتییەکان بکرێت".
ئاماژەی بەوەشكرد،
بەگوێرەی دەستور دەوڵەت پابەندە بە پاراستنی یەکڕیزی خاک و گەل و هەروەها هەوڵی
دروستكردنی لاپەڕەیەكی تایبەت بە ماف و ئازادییەكان دراوە، هاوكات جەخت جیاکردنەوەی
دەسەڵاتەکان کراوە.
کۆمیتەی
دەستووریی سووریا هەروەها دەڵێ، "هەموو هاووڵاتییانی سووریا هەمان ماف و ئەرکیان
هەیە. دەستوور، مافی گەلی سووریا دەپارێزێت."
لەبارەی
لێبووردنی گشتیشەوە، کۆمیتەکە گوتی "پەرلەمان دەتوانێت لێبووردنی گشتی دەربکات"
سەبارەت
بە دەسەڵاتی سەرۆککۆماریش، رایگەیاند "سەرۆککۆمار، دەتوانێت باری نائاسایی
رابگەیەنێت." دەشڵێ "ئەرکی گۆڕینی سەرۆککۆمار لە دەستی پەرلەماندایە."
کۆمیتەی
دەستووریی سووریا جەختی کردەوە لەوەی "پەرلەمان دەسەڵاتی یاسایی و سەرۆککۆمار
دەسەڵاتی جێبەجێکارن."
کۆمیتەی دەستووریی سووریا راشیگەیاند ناوی دەوڵەت کۆماری عەرەبیی سووریایە و ناگۆڕدرێت، ئیسلامیش سەرچاوەی یاسایە لە وڵات دا.
لەبارەی ماوەی قۆناخی
راگوزەریش رایگەیاند "5 ساڵ دەبێت."