سبەینێ شەختە دروست دەبێت
12:30 - 09/02/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
کەشناسی ڕایگەیاند: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و سبەینێ لەکاتەکانی بەیانی زوودا شەختە دروست دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٩ی شوباتی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشی ٤٨ کاتژمێری بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت.
لەبارەی کەشی سبەی دووشەممەوە کەشناسی دەڵێت: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ دروستبوونى شەختە لەکاتەکانى بەیانى زوودا.
ئەوەشی وتووە: پلەکانی گەرما نزمترین پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە و بەرزترین پلەکانى گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1 –2) پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 0 7پلەى سیلیز
دهۆک: 09 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 11 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 09 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: -1 پلەى سیلیزى
سۆران: 08 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 15 پلەى سیلیزی