عەبدولسەلام بەرواری: خۆپیشاندان پێویستی بە مۆڵەت هەیە تاوەکوو مافیان پارێزراوێت
01:51 - 09/02/2025
زەمەن - هەولێر
عەبدولسەلام بەرواری، پەرەلمانتار لە خولی پێشوو
دەڵێ: ئێمە لە خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان یاسای ڕێخستنی خۆپیشاندەرانمان دەرکرد،
چونکە مافی خەڵکە ناڕەزایەتیی لەسەر بڕیارێک یاخود نەبوونی خزمەتگوزاری دەرببڕن، یان
داواکارییەکیان هەیە، بەڵام لەهەمان کاتدا دەسەڵات لەسەریەتی مافی خەڵکی دیکەش
بپارێزێت.
ئاماژەی بەوەش کرد "لە پێشکەوتووترین وڵاتانی
جیهان، خۆپیشاندان پێویسیتی بە مۆڵەت هەیە، چونکە تاوەکوو مافی خەڵکی دیکە پێشێل نەکرێت."
باسی لەوەش کرد "کاتێک داوای مۆڵەت بۆ خۆپیشاندان دەکرێت، یاخود پۆلیس دەڵێت
ئاگادارمان بکەنەوە، بۆ ئەوەیە بزانێت لەکوێوە دەست پێ دەکەیت، دروشمەکانت چییە،
تاوەکو خۆپیشاندەران بپارێزێت. تاوەکوو خەڵک نەتوانن زیانت پێ بگەیەنێت."
عەبدوسەلام بەرواری دەشڵێت: من تێناگەم بۆچی
مانیان گرتووە، کاتێک تۆ لە سیستەمێک بیت کە مافی ئەوەت نەبێت بچیتە دەسەڵات یان پەرلەمان،
یان مافی ئەوەت نەبێت لە ڕاگەیاندن دەنگی خۆت بگەیەنیت، ئەو کات هەرجۆرە خۆپیشاندانیک
بکەیت ڕێگە پێ دراوە، بەڵام ئایا ئەو سیستەمە وایە؟ بۆیە پێم سەیرە حزبێک کە بەخۆی
لەدەسەڵاتە خۆی بکاتە خاوەنی ئەو خۆپیشاندانە، یان حزبێک خاوەن کۆمپانیا و پرۆژە بێت
و قەرزاری حکوومەت بێت، خۆی بکاتە خاوەنی خۆپیشاندان.
ڕاشیگەیاند "ئەو کاتەی دوو مانگ مووچە نەدەهات
ڕەوا بوو خۆپیشاندان بکرێت و خەڵک داوای مافی خۆی بکات، بەڵام ئێستا حکوومەتی هەرێم
ڕێکەوتنی لەگەڵ بەغدا هەیە، کە یەکەم جارە لەسەدا 90 مووچە بنێردرێت، هەروەها ئەوانەی
لەپشت خۆپیشاندانەکەن ئامار و داتایان لایە کە حکوومەت چەند داهاتی هەیە، بەڵام وا
بڵاو کراوەتەوە کە حکوومەت پارەی هەیە بەڵام مووچە نادات، کام عەقل ئەوە قبوڵ دەکات؟"