543 کوردستان

وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەستپێدەکات

09:09 - 09/02/2025

زەمەن - کوردستانى

 

فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لە درێژەی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەردا و لەژێر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەست پێدەکات.

راشیگەیاندووە، مامەڵەی وەرگرتنی وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بۆ 27 وەزارەت و فەرمانگە تەواو بووە، کە تێیدا 240 هەزار و 111 فەرمانبەر لە وەرگرتنى زەوی سوودمەند دەبن.

ئەوەش هاتووە، پێدانی زەوی هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لە فەرمانبەرانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، سۆران، ڕاپەڕین، گەرمیان و زاخۆ.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن