بەپەلە.. شاندی ئیمڕاڵی له ههولێرەوە: مزگێنیمان بۆ كورد و رۆژههڵاتی ناوهڕاست پێیه
12:41 - 17/02/2025
زەمەن _ کوردستانی
کۆبوونەوەی شاندی ئیمڕاڵی و سەرۆکی هەرێم کۆتایی هات و شاندی ئیمڕاڵی دەڵێن: بە هەڵوێستیی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری و ئاشتی "زۆر سوپاسگوزارین."
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٥، لە درێژەی کارنامەی کۆبوونەوەکانی شاندی ئیمڕاڵی ئەمڕۆ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە) ڕایگەیاند: سڵاو و خۆشەویستیی ئۆجەلانمان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیاند و پەیامی ئەو بۆ پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریمان گەیاندە رێزدار نێچیرڤان بارزانی."
کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە)، ئاماژەی بەوەشدا، "لە نزیکەوە هەڵوێستی رێزدار نێچیرڤان بارزانی (ـمان بینی) لەبارەی پێشخستنی پرۆسەی چارەسەری، هەروەها بۆ پێشکەوتنی پرسی کورد. ئەو (نێچیرڤان بارزانی) خاوەنی هەڵوێستێکی نەتەوەیی بوو."
هاوسەرۆکی دەبەپە هەروەها دەڵێ "رێزدار نێچیرڤان بارزانی بۆ پێشکەوتنی پرۆسەی چارەسەری و ئاشتی پشتگیرییێکی گەورەی ئەو پرۆسەیە دەکات، ئێمەش دەتوانین ئەوە بڵێین؛ هەموو سەرۆک و حیزبەکانی کورد خاوەن هەڵوێست و باوەڕن بۆ ئەوەی ئەو پرۆسەی چارەسەری و ئاشتی پێشبکەوێت. ئێمە زۆر سوپاسگوزاری ئەو پشتگیرییەی رێزدار نێچیرڤان بارزانین و سوپاسی دەکەین، سڵاومان بۆ گەلی خۆمان لە باشووری کوردستان هەیە."