بەپەلە.. شاندێک لە بەغداوە بەرێوەن بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان
12:48 - 17/02/2025
زەمەن - ئابوری
هەناردەکردنەوەی نەوتی
کوردستان، شاندێک لە بەغداوە دێتە هەولێر. وەزیری سامانە سرووشتییەکانیش پێشبینی دەکات،
تاوەکوو سەرەتای مانگی ئادار نەوتەکە هەناردە بکرێتەوە.
محەممەد کەمال ساڵح، وەزیری
بە وەکالەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند
"ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 17-02-2025، شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق دەگاتە هەولێر
و سبەینێ سێشەممە، 18-02-2025، لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، لەگەڵیان
کۆدەبینەوە."
محەممەد کەمال ساڵح
ئاماژەی بەوەش کرد "لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق هەمواری یاسای بودجەی عێراقی
پەسەند کردووە و بەمزووانە لە ڕۆژنامەی فەرمی حکوومەتی فیدراڵی (وەقائیع) بڵاو دەکرێتەوە؛
هیچ بەربەستێک لە بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتەکە نەماوە و ئێمە لە ڕووی تەکنیکییەوە
ئامادەین."
ئەو وەزیرە پێشبینیش دەکات،
تاوەکوو سەرەتای مانگی ئادار (سێ) هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەست پێ بکات.
گوتیشی: "بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لایەنی سێیەمیش هەیە کە ئەویش
تورکیایە، دەبێت بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ ئەوانیش بگەینە ڕێککەوتن و گفتوگۆمان دەبێت."