92 کوردستان

وەزیری تەندروستی: دەرمان بەهەرزان دەفرۆشرێت

02:20 - 17/02/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 د. سامان بەرزنجی ڕایگەیاند: نرخی دەرمان هێشتا ئەو نرخە نییە کە وەزارەت لەسەر ستیکەرەکان دایناوە و بە هەرزانتر دەفرۆشرێت.

 

 ئەمڕۆ دووشەممە، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٥، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم، ئاماژەی بەوەدا، باشترین دەستکەوتی وەزارەتەکە لەم کابینەیە ئەوەیە کە کواڵیتیی دەرمان رێکخراوە و تەنیا ساڵی رابردوو پێنج تۆن دەرمان لەنێوبراون و 150 ملیۆن دیناریش پێبژاردنی سەرپێچیان بۆ کۆمپانیاکان کردووە.

دەشڵێت: بەهۆی کێبڕکێی نێوان کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی دەرمان لە بازاڕی ئازاددا، نرخی دەرمان هێشتا ئەو نرخە نییە کە وەزارەت لەسەر ستیکەرەکان دایناوە و بە هەرزانتر دەفرۆشرێت.

وەزیری تەندروستی زیاتر دەڵێت: هێشتا نرخی دەرمان کەمتر دەکەنەوە و داشکاندنی زیاتر دەکەن، تاوەکو نرخەکەی لە هەرێمی کوردستان هاوتا بێت و دەرمانخانەکان نەتوانن هەرزانفرۆشتنیان بقۆزنەوە.

د. سامان بەرزنجی ئاشکراشیکرد، وەزیری تەندروستی لەبارەی دامەزراندن بوو و گوتی، وەزارەتی تەندروستی پێشەنگی ئەو وەزارەتانەیە کە پێویستی بە دامەزراندنی کارمەند و پزیشکە و بەتایبەتیش ئاماژەی بە پارێزگای دهۆک کرد.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن