بەپەلە.. سوپای عێراق هێرشی کردە سەر جوتیارانی کورد
02:35 - 17/02/2025
زەمەن _ کوردستانی
کەمێک پێش ئێستا سوپای عێراق هێرشی كردە سەر جوتیارانی كورد لە سنوری ناوچەی سەرگەڕان.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٥، سوپای عێراق چوەتەسەر جووتیارانی كورد لە گوندی شەناغەی سنووری سەرگەڕان بۆ رێگری لە كێڵانی زەوییەكانیان.
هاوکات، جوتیارانی كورد سورن لەسەر كێڵانی زەوییەكانیان و روبەڕووی هەوڵەكانی سوپا بوونەتەوە، دەڵێن سوپا پشتیوانی لە عەرەبی هاوردە دەكات.
ئەوە لەكاتێكدایە دوای پەسەندكردنی یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی سەردەمی ڕژێمی بەعس بۆ دەست بەسەرداگرتنی زەوییە كشتووكاڵییەكانی جووتیارانی كورد, بەڵام سوپای عێراق بەردەوامە لە ڕێگریی لە كێڵانی زەوییەكان.