بەهاى دۆلار بۆ خوار 150 هەزار دینار دابەزى
07:17 - 22/02/2025
زەمەن - ئابوری
ئێوارەی ئەمڕۆ لە داخستنی بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان بەهاى دینار بەرزبووەوە، لە بەرامبەردا بەهاى دۆلار دابەزى.
بەگوێرەی نرخەکان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی، لە داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 149,900 دینار مامەڵەی پێوەکراوە، لەکاتێکدا بەیانى بەهاى 100 دۆلار بەرامبەر 150,100 دینار بوو.