لە فەڕەنسا پۆشینی لەچک لە ئافرەتانی پارێزەر قەدەغە کرا
04:13 - 10/03/2025
زەمەن _ جیهانی
ئەنجوومەنی دەوڵەتی فەرەنسا کە بەرزترین دەسەڵاتی دادوەریی کارگێڕییە لەو وڵاتە، بڕیاری قەدەغەکردنی پۆشینی لەچک لەلایەن ئافرەتانی پارێزەرەوە پەسەند کرد.
میدیاکانی فەڕەنسا بڵاویان کردەوە کە ئەنجوومەنەکە ناڕەزاییەتی ھەندێک لایەنی لە ھەمبەر بڕیاری پێشووی کۆمەڵەی نیشتمانیی پارێزەرانی فەرەنسا سەبارەت بە قەدەغەکردنی پۆشینی لەچک لەلایەن ئافرەتانی پارێزەرەوە، تاوتوێ کردووە.
ڕاشیانگەیاندووە کە دوای تاوێکردنی ناڕەزایەتییەکان، ئەنجوومەنەکە، بڕیارەکەی پەسەند کردووە.
ئاماژەیان بەوەشداوە کە بەپێی پەسەند کردنی بڕیارەکە، لەمەوداوە، ئافرەتانی پارێزەر لە فەڕەنسا، ناتوانن لەچک بپۆشن.
لە ئەیلوولی ٢٠٢٣دا کۆمەڵەی نیشتمانیی پارێزەرانی فەڕەنسا، ڕەزامەندی لەسەر پێشنیازێک دابوو کە لەچوارچێوەی پێشنیازەکە داوا کرابوو کە پۆشینی لەچک لە ئافرەتانی پارێزەر لەو وڵاتە، قەدەغە بکرێت.