24 جیهان

دەیلی ئێکسپرێس کارمەندانی وەزارەتی بەرگریی مۆبایلیان زۆر لێووندەبێت

01:16 - 11/03/2025

زەمەن _ جیهانی

 

 دەیلی ئێکسپرێس ئاشکرایکردووە، ئەندام پەرلەمانەکانی بەریتانیا رەخنە لە وەزارەتی بەرگری دەگرن، دەڵێن ستافی کاری ئەو وەزارەتە بە تێکڕایی رۆژی چوار مۆبایلیان لێووندەبێت.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ١١ی ئازاری ٢٠٢٥، ڕۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێس، لەژمارەی ئەمڕۆیدا ئاماژەی بە بابەتێکی سەیر کردووە، کە ئەندامپەرلەمانەکانی بەریتانیای هێناوەتە دەنگ و ڕەخنە لەو وەزارەتەی حکومەتەکەیان دەگرن.

بەپێی بڵاوکراوەکەی دەیلی ئێکسپرێس، تەنها لەماوەی دوو مانگدا ناوی ٢٦٩ کارمەندی وەزارەتی بەرگری تۆمارکراوە، کە مۆبایلەکانیان لێوونبووە، کە دووریش نییە ئەم مۆبایلانە دزرابن.

هاوکات، چاودێران دەڵێن ئەوەی روودەدات دزەکردنێکی ئەمنیی زۆر نائاساییە. ئەو ژمارە زۆرەی مۆبایل لە نێوانی رۆژانی 1/1/2023 بۆ 27/2/2023 لەناو وەزارەتی بەرگریی بەریتانیادا وونبوون بەبێ ئەوەی هیچیان بدۆزرێنەوە..

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن