شوقەیەک بەتەواوی سووتا و بەهۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستدا
06:47 - 01/04/2025
زەمەن - کوردستانی
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، شوقەیەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی رەزای سەنتەری شاری دهۆک ئاگری گرت و بەتەواوی سوتا، بەهۆیەوە ژنێکی تەمەن نێوان 35 ساڵان سوتا، لە ئەنجامی زۆری سوتاوییەکەی گیانی لەدەستدا.
گوتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک لەبارەی رووداوەکەوە رایگەیاند، ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و تەرمی ژنەکەش رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە.