بەپەلە.. ئەمریكا بەشێك لە سوپاكەی لە خۆرئاوایی كوردستان كشاندەوە
11:44 - 19/04/2025
زەمەن - كوردستانی
لە دوێنێوە سوپای
ئەمریكا دەستی كردووە بە كێشانەوەی بەشێك لە سوپاكەی لە خۆرئاوای كوردستان.
رۆژنامەی نیویۆرك
تایمز بڵاویكردۆتەوە، سوپای ئەمریكا بڕیاریداوە بەسەدان سەربازی خۆی لە خۆرئاوای
كوردستان بكێشێتەوە.
هەروەها بەرپرسانی
سوپای ئەمریكا ئاماژەیان بەوەكردووە، بەپێی ئەو زانیاریانەی ئەوان هەیانە، سوپا لەكۆی
هەشت بنكەی سەربازی، بڕیاریداوە سێ بنكەی بچووك دابخات و ژمارەی سەربازەكانیشی
تاكو (1400) سەرباز بهێڵێتەوە، دواتریش بۆ (500) سەرباز كەمی بكاتەوە.
هاوکات، رۆژنامەی
(یەدیعۆت ئەحرەنۆت) ی ئیسرائیلی بڵاویكردۆتەوە، تەلئەبیب زۆر هەوڵیدا ئەمریكا رازی
بكات سوپاكەی لە سوریا نەكێشێتەوە، بەڵام نەیتوانیوە.