وەزیرێکی پارتی: بێخەمبن چی دیکە کێشە بۆ مووچەی فەرمانبەران دروست نابێت
01:28 - 19/04/2025
زەمەن - هەولێر
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق دەڵێت، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان "لەمەودوا هیچ کێشەیەکی نابێت و مانگانە لە کاتی خۆیدا دەنێردرێت"؛ ئاماژە بەوەش دەکات، گفتوگۆکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەردەوامن.
بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراقە لە پشکی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: کە چی دیکە هیچ کێشەیەک لەسەر مووچە دروست نابێت، هەموو مانگێک لە کاتی خۆیدا دێت. زۆر کێشە هەبوون و وردەکاری بچووک هەبوون، ئەمە یەکەمجارە هەردوو حکومەت لەسەر یەک ئاست کار دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان؛ پەیوەندی هەردوو حکومەت باشە و پێم وایە چیدیکە کێشە دروست نابێت."