هیچ کوردیکى رۆژئاواى کوردستان داواى سەربەخۆیى نەکردووە
08:12 - 17/04/2025
زەمەن - کوردستانى
دیپلۆماتکارێکى ئەمریکى دەڵێت، هیچ کوردێکى سوریام نەبینیوەى داواى سەربەخۆیى بکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پیتەر گاڵبرێس دیپلۆماتکار و نووسەر و یاریدەدەری پێشووی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە دووەم و کۆتا رۆژى دیدارى سلێمان لە زانکۆى ئەمریکى گوتى، هەرگیز کوردێکی سوریام نەبینیوە داوای سەربەخۆیی بکات، لەکاتێکدا هەموو کوردێكی عێراق کە من قسەم لەگەڵیان کردووە، بەردەوام داوای دەوڵەتی سەربەخۆیان کردووە، لەنێویاندا هەر چوار سەرۆکە کوردەکەی عێراق، بەڵام هەرگیز کوردێکی سووریام نەبینیوە کە داوای دەوڵەتی سەربەخۆ بکات، ئەوان دەیانەوێت بەشێک بن لە سووریا. ئەمەش جیاوازییەکی گرنگە.
لەبارەى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکاش لە رۆژئاواى کوردستان، گاڵبرێس رایگەیاند، پێی وانییە ئەمریکا هێزەکانی لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان بکشێنێتەوە.
هەروەها رایگەیاند، نازانم ئەگەر ئەمریکا بکێشتەوە، ئێمە ئیدارەیەکمان هەیە کە پێدەچێت زۆر پێشبینی نەکراو بێت، بۆ من قورسە بڕوا بکەم کە دۆناڵد ترەمپ خواستی ئەوەی هەبێت کە سوریا بۆ رێکخراوێک بەجێبهێڵێت کە بەمدواییانە پەیوەندی لەگەڵ داعش و رێکخراوی قاعیدە هەبووە.