وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم: قەدەغەیە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بێتە هەرێم
02:21 - 20/04/2025
زەمەن _
گەرمیان
وەزارەرتی کشتوکاڵی هەرێم بە نوسراێک، سەردانی شاندی وەزارەتی کشتوکاڵی
عێراقی بۆ هەرێم قەدەغە کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی گەرمیان
نوسراوێکی بڵاوکردووەتەوە، کە بەپێی نوسراوەکە بە فەرمانی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم، سەردانی
شاندی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بۆ کێڵگە پەلەوەرییەکانی سنورەکە رێگەپێنەدراوە ئەگەر
پێشتر رەزامەندیی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی بۆ وەرنەگیرێت.