ئاردی ئەم مانگە نانێکی جوانی لێ دروست بووە
02:39 - 20/04/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاند: دەست بە دابەشکردنی بەشە ئاردی سێیەمی ئەمساڵ کراوە و ئاردەکە تاقیکراوەتەوە و نانێکی جوانی لێ دروست بووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٥، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێم، ئاماژەی بەوەدا، “دەست بە دابەشكردنی بەشەئاردی سێیەمی ئەمساڵ كراوە و ئاردەكە تاقی كراوەتەوە و نانێكی جوانی لێ دروست بووە، هاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەی بریكارەكانەوە بەشەئاردی خۆیان وەربگرن”.
وتیشی: “دەست بە دابەشكردنی بهشی خۆراكی دووهمی ئەمساڵیش كراوە و دەگاتە دەستی هاووڵاتییان، هەموو بەشەخۆراك و بەشەئاردێك ١٥ بۆ ٢٠ رۆژی بۆ دابەشكردن پێویستە، تا دەگاتە دەستی هەموو خەڵكەكە”.
نەوزاد شێخ کامیل دڵنیایی دایە هاووڵاتییان، كە بەشەئارد و بەشەخۆراكی پێویست لە كۆگاكانیاندا هەیە و بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەكرێت.