وەزیری كشتوكاڵ: هەر ئاژەڵێک هاوردەی کوردستان بکرێت کەرەنتین دەکرێت
03:53 - 20/04/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
وەزیری کشتوکاڵ ڕایگەیاند: ڕێكاریی بەپەلە دەگرنەبەر بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تای خوێنبەربون و هەر ئاژەڵێک هاوردەی کوردستان بکرێت لە سنورەكان کەرەنتین دەکرێت و پشنیكی بۆ ئەنجامدەدرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٥، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئاشکرایکرد، لەسەر سنورەكان و لە دەوازەكان كەرەنتینەیان هەیە و هەر ئاژەڵێك كە لە دەرەوەی هەرێمەوە دێت، كەرەنتین دەكرێت بۆ ماوەیەكی دیاریكراو و پشكنینی پزیشكیان بۆ ئەنجامدەدرێت، پاشان دەخرێتە بازاڕەوە.
وتیشی: "لەگەل وەزارەتە پەیوەندارەكان لە هەماهەنگیدان بۆ ڕێگریكردنی هێنانی بەرهەمی ئەو پارێزگایانەی عێراق كە پەتاكەی تێدا بڵاوبوەتەوە".
وەزیری کستوکاڵ باسی لەوەشکرد، لەگەڵ عێراق هیچ ڕێگرییەك و سانسۆرێك نیە بۆ گواستنەوە خۆراك و پێداویستیەكانی دیكە و بە تایبەت گۆشت، بۆیە وەزارەتی ناوخۆ ڕێكاری پێویستی گرتوەتەبەر بەرامبەر ئەو شمەكانەی كە لەو ناوچانی عێراقەوە دێن كە تای خوێنبەربونیان تێدا بڵاوبوەتەوە.