176 کوردستان

رونکردنەوەیەک لە کونسوڵخانەی ئەمریکاوە سەبارەت بە وەرگرتنی ڤیزا

04:19 - 20/04/2025

زەمەن:-

 

 
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، داوا لە هاوڵاتیان دەکات، بۆ وەرگرتنی ڤیزا، دووربکەونەوە لەو بابەتانەی دەبنە هۆی هەڵوەشاندنەوەی داواکارییەکەیان.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٥، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە وەرگرتنی ڤیزای ئەو وڵاتە بلاوکردەوە و دەڵێت: "خۆت فۆڕمی ئۆنلاینی (DS-160) پڕبکەرەوە، خودی خۆت بەرپرسیاریت لە دڵنیاییدان لەوەی هەموو زانیارییەکانی نێو فۆڕمی ئۆنلاینی دی ئێس 160 راست و دروستن."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "خۆت فۆڕمەکە پڕبکەرەوە یان داوای هاوکاری لە سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بکە. خۆت بەدوور بگرە لە هەڵە و ئەو شتانەی دەکرێت ببنە هۆی ساختەکاری، بۆئەوەی چاوپێکەوتنەکە لەدەست نەدەیت. بەکارهێنانی زانیاریی نێو فۆڕمی دی ئێس 160ی کەسێکی دیکە فێڵکردنە و پێدەچێت ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی چاوپێکەوتنەکە، ئەوەش وابکات مەرجەکانی وەرگرتنی ڤیزە نەتگرنەوە."

ڤیزەی (DS-160) یەکێک لەو جۆرە ڤیزانەی ئەمریکا دەیداتە ئەو کەسانەی دەیانەوێت سەردانی ئەو وڵاتە بکەن، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو کەسەی ڤیزەکە وەردەگرێت بۆی نییە داوای پەنابەری بکات و وەکو پەنابەر بمێنێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن