دۆخی کەرکوک پەرێشانە.. سێ حاڵەتی نوێی تای خوێنبەر تۆمارکرا
02:32 - 20/04/2025
زەمەن _ کەرکوک
بەهۆی خواردنی گۆشتی سورەوە سێ گەنج لە کەرکوک تووشی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون بوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٥، سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سێ حاڵەتی دیکەی توشبوون بە ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە، توشبووەکان دوو کوڕ و کچێکی تەمەن ١٥ ساڵانن و لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدان.
ئاماژە بوەشدراوە، هەر سێ توشبووەکە بەهۆی خواردنی گۆشتی سورەوە تووشی پەتاکە بوون و دۆخی تەندروستییان جێگیرە و چارەسەر وەردەگرن.
ئەمە لە کاتێکدایە، تا ئێستا لە کەرکوک، حەوت حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە و دوو کەسیش بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.