عێراق پلەی چەندەمی لە ڕیزبەندی بەهێزترین سوپاکانی جیهان گرتووە؟
02:50 - 20/04/2025
زەمەن:-
ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به كاروباری سه‌ربازیی، لیستی ناوی ئەو وڵاتانەی بڵاوکردەوە، کە سوپایەکی بەهێزیان هەیە و عێراقیش پلەی جوارەمی وڵاتانی عەرەبی گرتووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٥، ماڵپه‌ڕی "Global Firepower"ـی تایبه‌ت به كاروباری سه‌ربازیی پۆلێنی ساڵانه‌ی بۆ به‌هێزترین سوپای وڵاتان له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ بڵاو كرده‌وه و پۆلێنه‌كه ١٤٥ وڵاتی له خۆ گرتووه، کە ئه‌مه‌ریكا له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می جیهان و عێراقیش له پله‌ی چواره‌می وڵاتانی عه‌ره‌بیدایه.
هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە، ئه‌مه‌ریكا خاوه‌نی به‌هێزترین سوپایه و دوای ئه‌ویش هه‌ر یه‌ك له ڕووسیا، چین، هیند، كۆریای باشوور، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ژاپۆن، توركیا و ئیتاڵیا دێن.
هەروەها ئەو ماڵپەڕە ماڵپه‌ڕه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، عێراق له پله‌ی چواره‌می وڵاتانی عه‌ره‌بی دێ، كه میسر ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌م و سعوودیه دووه‌م و جه‌زائیریش سێیه‌می گرتووه.