ئێران لە هەمووکات نزیکترە لە دروستکردنى چەکى ئەتۆمى
08:27 - 16/04/2025
زەمەن - جیهانى
بەڕێوەبەرى گشتیى ئاژانسى نێودەوڵەتى وزەى ئەتۆم رایگەیاند، ئێران لە هەمووکات نزیکرتە بە دەستگەیشتن بە چەکى ئەتۆم.
رافائێل گرۆسى بەڕێوەبەرى گشتیى ئاژانسى نێودەوڵەتى وزەى ئەتۆم لە چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ رۆژنامەى لومۆندە فەرەنسى رایگەیاند، بەرنامە ئەتۆمییەکەى ئێران هاوشێوەى یارى پەزڵە، هەموو پارچەکانى هەیە، تەنیا بەیەکەوەنانى ماوە، رۆژێک دێت ئەوەش دەکات.
هەروەها گوتوویەتى، هەرچەندە چەند هەنگاوێکیان ماوە بۆئەوەى بگەن بەو مەرحەلەیە، بەڵام دوور نین، پێویستە ئەوەمان لەبەرچاوبێت.