هەرکەس زانیاریى لەبارەى ئەم ژنەوە بزانێت پێنج ملیۆن دۆلار خەڵاتدەکرێت
09:47 - 17/04/2025
زەمەن - کوردستانى
وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند، خەڵاتێکى پێنج ملیۆن دۆلارى دەدەن بە هەرکەسێک بتوانێت زانیاری‌یان پێبدات لەبارەى شوێنى ژنە سەرکردەیەکى داعش.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند، هەرکەسێک زانیاریى لەبارەى شوێن و ناسنامەى خزرە عیسا ژنە سەرکردەى داعش دەزانێت ئاگاداریان بکاتەوە، خەڵاتێکى پێنج ملیۆن دۆلارى دەدەنێ.
به‌رنامه‌ی پاداشته‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ى ئەمریکا بۆ دادپه‌روه‌ری بڵاویکردووەتەوە، خزره عیسا ناسراوە به "ئوم به‌عقاقی سۆماڵی" كه وه‌ك مامۆستاى شه‌ریعه و سه‌ركرده‌یه‌ك له كه‌تیبه‌كانی سه‌رتاسه‌ری ژنانی داعش كاریكردووه، داكۆكی له هێرشی خۆكوژی و كوشتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بێ‌تاوان كردووه، خاوه‌نی رەگەزنامەى هۆڵندیه و به رەچەڵەک سۆماڵییه.
وەزارەتەکە راشیگەیاندووە، زه‌رده‌خه‌نه‌كه‌ی له وێنه‌كاندا ره‌نگدانه‌وه‌ی سروشتی ڕاسته‌قینه‌ی نییه، ئه‌و كه‌سێكی توندڕه‌وه و به شێوه‌یه‌كی دڕندانه یاسای شه‌ریعه‌ت دژی ژنان جێبه‌جێ ده‌كات.