320 جیهان

ئەردۆغان: سەبرى تورکیا تاقیمەکەنەوە

07:54 - 15/04/2025

زەمەن - جیهانى

 

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمارى تورکیا رایگەیاند، هەندێک لایەن کارێکى هەڵە دەکەن و سەبرمان تاقیدەکەنەوە، پێیان دەڵێم ئەو کارە نەکەن، لەبەرئەوەى هەڵەیەکى گەورە دەکەن.

 

ئەردۆغان راشیگەیاند، بە بیانووی تیرۆر رێگە بە دابەشبوونى خاکى سوریا نادەن و رێگەش نادەن سوریا بگەڕێتەوە پێش هەشتى دیسەمبەرى 2024.

 

هەروەها دەڵێت، هەر لایەنێک بیەوێت سەقامگیریى سوریا تێکبدات، لەبەرامبەری دەوەستینەوە و رێگە نادەین حکومەتى نوێى سوریا بکەوێت.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن