رۆژنامەی جمهورییەت: دەنگەکانی ئەردۆغان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە
12:00 - 19/04/2025
زەمەن - سیاسەت
لەچاپی ئەمڕۆیدا
رۆژنامەی جمهورییەتی توركی بڵاویكردۆتەوە كە بەگوێرەى نوێترین راپرسی ناوەندی ئاریا،
رەجەب تەیب ئەردۆغان دەنگی تەواوی لە راپرسییەکەدا بەدەستنەهێناوە بۆ هەڵبژاردنەوەى
وەک سەرۆککۆمار.
رۆژنامەكە
ئەوەشی بڵاوكردۆتەوە كە لە راپرسییەکەدا ئەردۆغان 25%ـى دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
هاوکات راپرسییەکە
هۆکاری کەمبوونەوەى دەنگەکانی ئەردۆغانی بە سێ خاڵ دەستنیشان کردووە لەوانەش:
قەیرانی ئابووری،
نامە گۆرینەوەکان لەگەڵ ئیمراڵی، هەروەها دەستوەردان لە دادگا.