سەربازێکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرا
11:53 - 23/04/2025
زەمەن - هەرێمی كوردستان
بەهۆی هێرشێکی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە لە هەرێمی کوردستان، سەربازێکیان
بەناوی بەرات مەجید دای، بە سەختی بریندار بووە و بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە، بەهۆی
سەختیی برینەکەیەوە، لە نەخۆشخانەیەکی جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان گیانیلەدەستداوە.
سەرەڕای ئەو پرۆسە نوێیەی ماوەی چەند مانگێکە دەستیپێکردووە و پەکەکەش
ئاگربەستی تاکلایەنەی راگەیاندووە، بەڵام هێرش و پێکدادانەکانی سوپای تورکیا و پەکەکە
بۆسەر یەکدی بەردەوامن.
کامەران عوسمان، ئەندامی رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی رایگەیاندووە، لە سێ رۆژی
هەفتەی رابردوودا، سوپای تورکیا 97 هێرشی بۆ سەر چیا و گوندەکانی سنووری شارۆچکەى
ئامێدی لە پارێزگای دهۆک ئەنجامداوە.
هاوکات ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی
گەل “هەپەگە” باڵی سەربازیی پەکەکە رایگەیاند، سوپای تورکیا لەماوەی سێ رۆژی
رابردوودا، سێ جار بە فڕۆکەی جەنگی و 866 جار بە چەکی قورس و تۆپ و هاوەن، بۆردوومانی
ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی