95 کوردستان

تەیف سامى: هەفتەى داهاتوو بڕیار لە ناردنى مووچە دەدەین

08:24 - 22/04/2025

زەمەن - کوردستانى

 

ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لیستى مووچەى مانگى چوار و زیاتر لە 48 ملیار دینارى داهاتى نانەوتیى مانگى سێیان رادەستى بەغدا کردووە، تەیف سامى دەڵێت، لیستەکە بەدەستیان گەیشتووە و هەفتەى داهاتوو لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران بڕیار لەسەر خەرجکردنى پارەکە دەدەن.

 

تەیف سامى گوتووشیەتى، لە سبەینێوە دەستدەکەن بە وردبینى لە لیستى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان، رۆژى سێشەممەى داهاتوو دەیباتە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران، ئەگەر پەسەندکرا، بڕیار لە خەرجکردنى پارە دەدات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن