96 کوردستان

جەنگیز چاندار: پێدەچێت لە پێنجی ئایاردا پەکەکە لە سلێمانی کۆنگرەی چەکدانان ببەستێت

12:34 - 24/04/2025

زەمەن - كوردستانی

جەنگیز چاندار پەرلەمانتاری دەم پارتی رایگەیاند، پەکەکە لە سنووری سلێمانی و لەژێر دەسەڵاتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا کۆنگرەی چەکدانان دەبەستێت، بەڵام لەئێستادا بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیاوە ناتوانن کۆنگرەکە ببەستن.

لە میانەى چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ چەناڵی مێدیا سکۆپ چاندار راشیگەیاند، پێدەچێت لە پێنجی ئایاردا پەکەکە کۆنگرەى خۆی بۆ چەکدانان ببەستێت، بەڵام سەرەتا پێویستە تورکیا هێرشە ئاسمانییەکانی بوەستێنێت.

چاندار ئەوەشی خستە روو كە پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکە هێندە ئاسان نییە کە گەورە بەرپرسانی تورکیا بیری لێ دەکەنەوە،  بۆ ئەمەیش نمونەی بە ژمارەیەک لەو ڕێکخراوانە هێنایەوە کە وێڕای ئەوەی هێندەی پەکەکە بەهێز نەبوون، مەودایەکی زۆریان بە دەستەوە نەبووە  و چەکی هێندە پێشکەوتوویشیان پێ نەبووە، کەچی پرۆسەی چەکدانانیان کاتێکی زۆری خایاندووە".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن