پڕکردنەوەى فۆڕمى هەژمارى من لە سلێمانى خێرا دەکرێت
08:09 - 24/04/2025
زەمەن - کوردستانى
پڕکردنەوەى فۆڕمى هەژمارى من لە سلێمانى دەستیپێکردووەتەوە، ئەوەش دواى رێککەوتنى یەکێتى و پارتى دێت لەسەر پرۆژەکە.
بەگوێرەى زانیارییەکان، تیمى هەژمارى من گەڕاونەتەوە سلێمانى و 10 هێندەى پێشتر رۆژانە فۆڕمى هەژمارى من بۆ فەرمانبەران پڕدەکەنەوە.
هەروەها پرۆسەکە هێشتا لەناو فەرمانبەراندایە و بۆ مامۆستایان نەکراوە، بەڵام بڕیارە بۆ مامۆستایانیش بکرێت و لە چەند مانگى داهاتوودا هەژمارى من بۆ سەرجەم مووچەخۆرانى سنوورى سلێمانى دەکرێت.