59 کوردستان

نەوەی نوێ: ئامادەی هاوپەیمانین

05:02 - 26/04/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاشکرایکرد، ئامادەی هاوپەیمانین لەگەڵ هەر کەس و لایەنێکی دەرەوەی دەسەڵات.

 

ئەمڕۆ شەممە، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٥، جوڵانەوەی نەوی نوێ راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند: نەوەی نوێ هێڵی سووری لەسەر هیچ کەس و لایەنێک نییە بۆ کاری هاوبەش، جگە لە یەکێتی و پارتی.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 نەوەی نوێ هێڵی سووری لەسەر هیچ کەس و لایەنێکی دەرەوەی دەسەڵات نییە بۆ کاری هاوبەش
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ هەردوو فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق و کوردستان کۆبۆوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا قسە لەسەر دوایین پێشهات و گۆڕانکاریەکانی عێراق و ناوچەکەو ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کرا.
تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی فراوان لە هێز و لایەنە ئۆپۆزسیۆن و ناڕازیەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
سەبارەت بەو بابەتە جگە لە وەرگرتنی بیروڕای هەموو ئەندامانی هەردوو فراکسیۆنەکە، هاوکات بەکۆی دەنگ بڕیاردرا کە دەرگای نەوەی نوێ بەڕووی هەموو لایەنەکاندا (جگە لە پارتی و یەکێتی) کراوە بێت بۆ هەر کارێکی هاوبەش و هاوپەیمانی و، نەوەی نوێ هێڵی سووری لەسەر هیچ کەس و لایەنێک  نییە، جگە لە پارتی و یەکێتی و ئەو گروپانە نەبێت کە سەر بە دوو حزبی دەسەڵاتن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن