44 کوردستان

بەهۆی نۆژەنکردنەوەوە رێگای ئەم تونێلە دادەخرێت

04:09 - 26/04/2025

زەمەن _ زاخۆ

 

 هاتووچۆی زاخۆ هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، سبەی یەکشەممە رێگەی تونێلی (گەلی)ـی نێوان دهۆک و زاخۆ، دەگیرێت.

 ئەمڕۆ شەممە، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی زاخۆ، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگاداردەکرێنەوە کە کاتژمیر ٨ی سبەی یەکشەممە ٢٧ی ٤ی ٢٠٢٥ تا کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆی هەمان رۆژ، رێگەی تونێلی (گەلی)، سایدی هاتن لە دهۆکەوە بۆ زاخۆ دەگیرێت.
هاتوچۆی زاخۆ ئاماژە بەوەدەکات، هۆکاری گرتنی ئەو رێگەیە، نۆژەنکردنەوەی هەواگۆڕی تونێلەکەیە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن